سەرۆكی چوار زانكۆ دەگۆڕدرین
  2022-05-14       753       

لە سنوری ئیدارەی سلێمانی سەرۆكی چوار زانكۆ دەگۆڕدرێن و بەپێی زانیارییەكان مەرسومی سەرۆكایەتی هەرێمییان بۆ دەرچوە.

ئاوێنە: بەگوێرەی زانیارییەكان مەرسومی سەرۆكایەتی هەرێم بۆ گۆڕینی سەرۆكی چوار زانكۆ دەرچوەو گەیشتۆتە نوسینگەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم و دواتر رەوانەی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەكرێت.

هەر بەپێی زانیارییەكان گۆڕانكارییەكان بەمجۆرەن:

د. كۆسار محەمەد لەجێی د.رەزا حەسەن دەبێتە سەرۆكی زانكۆی سلێمانی.

د. هەڵەت رەشید (لە پشكی بزوتنەوەی گۆڕان) لەجێی د. سەڵاح رەزا، دەبێتە سەرۆكی زانكۆی چەرمو لە چەمچەماڵ.

د. هۆشیار عەبدولڕەحمان  لەجێی د. ئالان فەرەیدون دەبێتە سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی.

د. محەمەد حەسیب، لەجێی د. وەلی مەحمود دەبێتە سەرۆكی زانكۆی كۆیە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×