داوا لە كازمی دەكرێت پارێزگاری كەركوك لە پۆستەكەی دوربخاتەوە
  2022-05-19       527       

پەرلەمانتارێكی كورد لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پارێزگاری كەركوكی لەسەر دۆسیەی گەندەڵی بە بەڵگەوە داوە بە دادگاو داواش لە مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكات لە پۆستەكەی دوری بخاتەوە.

ئاوێنە: دیلان غەفور، پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا وتی"بە نوسراوی فەرمی داوا لە بەڕێز مستەفا کازمی سەرۆکوەزیران دەکەم ھەمان ڕێکار کە دژی پارێزگاری سەلاحەدین گیرایەبەرو لە پۆستەکەی دورخرایەوە لەسەر دۆسیەی گەندەڵیی، بەھەمان شێوە لە بەرامبەر راکان جبوری پارێزگاری سەپێندراوی کەرکوک بگیرێتەبەر بەھۆی ئەوەی چەندین دۆسیەی گەندەڵیی لەسەرەو بەندە بە بەڵگەوە داومە بە دادگا."

ئەو پەرلەمانتارە جەختی كردۆتەوە كە "ناکرێت بۆچون و ئاڕاستەی جیاوازی حیزب و لایەنەکان کاریگەریی سلبییان لەسەر دۆسیەکانی گەندەڵی و لێپرسینەوە لە گەندەڵکاران ھەبێت."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×