لەسەر نەوتی هەرێم سکاڵا لە دژی ئیحسان عەبدولجەبار تۆمار دەکرێت
  2022-05-20       915       

لەسەر دۆسییەی نەوتی هەرێمی کوردستان داوای یاسایی لە دژی ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق تۆمار کرا.

ئاوێنە: سکاڵاکە لەلایەۆ هادی حەسەن سەلامی، پەرلەمانتاری عێراق تۆمارکراوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی تا ئێستا وەزیری نەوت بڕیاری دادگای باڵای فیدرالی سەبارەت بە رادەستكردنی نەوتی هەرێم بە حکومەتی فیدرالی جێبەجێ نەکردووە.

لە سکاڵاکەشدا باسی ئەوە کراوە، کە ئیحسان عەبدولجەبار هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی فەرمی نەناردووە بۆ حکومەتی هەرێم تا نەوت رادەستی عێراق بکات.

ڕۆژی پانزەی شوبات دادگای فیدراڵی بڕیاری نادەستووریبوونی هەناردەی نەوتی هەرێمی دەرکرد و ڕایگەیاند دەبێت هەولێر لە ڕێگای بەغداوە نەوت بفرۆشێت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×