نایف کوردستانی ئازادکرا
  2022-05-24       495       

نایف كوردستانی کە لەسەرەتای نەورۆزی 2022 لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان لەسەر مەرجەعیەتی شیعە تویتێكی بڵاوكردووەتەوە و ئەوەش بە سوكایەتی لێكدراوەتەوە، ئەمڕۆ ئازادکرا.

ئاوێنە: پارتی دیموکراتی کوردستان خۆی لە نایف کوردستانی بێبەری کرد، چونکە پۆستەکەی کاریگەری هەبوو لەسەر هاوپەیمانێتییەکەی لەگەڵ سەدردا، ئەگەرچی ناوبراو وەک ڤاوێژکارێکی پارتی و بارزانی خۆی ناساندبوو.

پێشتر وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردووەتەوە، كەسێك بەناوی نایف كوردستانی تویتێكی بڵاوكردوەتەوە و تیایدا باسی لە مەرجەعیەت كردوە و ئەوەش بە سوكایەتی لێكدراوەتەوە.

ئەم تویتەی نایف کوردستانی سوتاندنی بارەگای پارتی لەبەغدا لێکەوتەوەو وەک کاردانەوەیەک دژی ئەو بارەگا سوتاندنە پارتی لقی پێنجی تەختی زەوی کرد.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×