کەشناسی عێراق: لە ئەمڕۆوە پلەی گەرما زیاتر بەرزدەبێتەوە
  2022-06-01       342       

دەستەی کەشناسی عێراق رایدەگەیەنێت لە ئەمڕۆوە شەپۆلێکی گەرما لە ناوچەکە دەکات و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبونەوە بەخۆیانەوە دەبینن، دەشڵێت لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشور نزیکدەبنەوە لە 50 پلەی سەدی.

ئاوێنه‌:  دەستەی کەشناسی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە،"لە ئەمڕۆ پێنجشەممەوە شەپۆلێکی گەرما رو لە ناوچەکە دەکات و پلەکانی گەرما 5-6 پلە بەرزبونەوە بەخۆیانەوە دەبینن".

رونیشیکردوەتەوە،" لە ئەمڕۆوە بەرزبونەوەی پلەی گەرما دەست پێدەکات، لە پاریزگاکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق(45-47) پلەدا دەبێت، لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لەنێوان(41-43) پلەی سەدیدا دەبێت، بۆ سبەیش بەرزبونەوە زیاتر بەخۆیانەوە دەبینن، لەپارێزگاکانی ناوەڕاست و باشور لەنێوان(46-48) پلەدا دەبێت و لەپارێزگاکانی هەرێم لەنێوان (42-44) پلەدا دەبێت".

هەر بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی کەشناسی عێراق، لە رۆژی شەممەی داهاتو، پلەکانی گەرما دەگەنە بەرزترین ئاستی لە ئەمساڵدا بەشێوەیەک لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق لەنێوان(48-50) پلەدا دەبێت و لەپارێزگاکانی هەرێمیش لەنێوان(43-45) پلەدا دەبێت.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×