ژمارەی توشبوان بە تای خوێنبەربوون له‌ عێڕاق گەیشتە 162 حاڵەت
  2022-06-12       373       

وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق ڕێگاكانی روبەروبونەوەی پەتاكان و نەخۆشیە ئاژەڵیەكان دیاریكرد و رایگەیاند ژمارەی توشبوان بە تای خوێنبەربوون گەیشتووەتە 162 حاڵەت و گیانلەدەستدانی 27 كەس.

حەمید نایف، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند، بەشی ڤێتێرنەری یەكێكە لەپێكهاتەكانی وەزارەتی كشتوكاڵ كە بەرپرسیارە لە كۆنتڕۆڵكردنی نەخۆشییەكان و ئەو نەخۆشیانەی كە كار دەكەنە سەر مەڕوماڵات بەدرێژایی ساڵ و هەروەها بوونی بەرنامەی بەردەوام بۆ كۆنترۆڵكردنی پەتای ئاسایی بە شێوەی خولی كار دەكەنە سەر مەڕوماڵات.

سەبارەت بە هۆكارەكانی زۆری حاڵەتەكانی تای خوێنبەربوون لە عێراق وتی: چوار هۆكار یارمەتی زۆربوونی نەخۆشیەكەیانداوە ئەوەش نەبوونی كارمەندی ڤێتێرنەری، بەردەوامی كوشتارگە هەڕەمەكییەكان لە ناو شارەكاندا و بێ ئاگایی لە پاك و خاوێنی ئاژەڵان، هەروەها كەمكردنەوەی دەوامی فەرمی لە چوارچێوەی ڕێوشوێنەكانی روبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

ئاماژەى بەوەشکردوە، وەزارەتەکەیان پەیوەندی بە هەموو ئاژەڵدارەكانەوە هەیە و تیمی پەیوەندی وەرگرتن هەیە لە سەرتاسەری عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییەكان و ڕێگەگرتن لە گەیشتنیان بە مرۆڤ.

لەبارەی چارەسەری نەخۆشییەكەوە دەڵێت: تا ئێستا ڤاكسینێك نیە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ تای خوێنەبەربوون، بەڵام پلان هەیە لەگەڵ وەزارەت بۆ كۆنترۆڵكردنی هەموو ئەو دەرمانانەی كەكاریگەری لەسەر مەڕوماڵات دەكەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×