هێڤیدار ئەحمەد: لەڕێی یاسای چاکسازییەوە نزیکەی ٤٥ ملیار دینار گەڕاوەتەوە خەزێنەی حکومەت
  2022-06-14       301       

هێڤیدار ئەحمەد، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند"لە رێی یاسای چاكسازییەوە نزیكەی 45 ملیار دینار گەڕاوەتە خەزێنەی حكومەت" و دەشڵێت: نزیكەی هەزار كەس كرابونە شەهید كە شەهید نەبون و نزیكەی 28 هەزار كەسیش موچەی كەمئەندامیان وەرگرتوە كە كەم ئەندام نەبون.

ئاوێنە: هێڤیدار ئەحمەد، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ(سێشەممە)، لە راگەیەندراوێكدا لە هەژماری خۆی لە فەیسبوك رایگەیاند"لە راپۆرتی سێیەمی چاکسازیدا، 984 کەس کرابونە شەهید، کە شەهید نەبونە: لە هەولێر 274 كەس، سلێمانی  618 كەس، دهۆک 119 كەس."

ئەوەشی خستۆتەڕو"27 هەزرو 834 كەس ناوییان وەک کەمئەندام هەبوەو موچەیان وەرگرتوە بەڵام کەمئەندام نەبونە."

بەپێی قسەی ئەو پەرلەمانتارە چوار هەزارو 189 كەسیش دو موچەیان وەرگرتوە "هەبوە دو موچەی خانەنشینی وەرگرتویە! هەیە فەرمانبەرەو خانەنشینە! هەشە دو موچەی فەرمانبەری هەیە."

ئەوەشی خستۆتەڕو كە "154 کەس بەناوی بریکاری وەزیر و پارێزگارو جێگری پارێزگارو بەڕێوەبەری گشتی و قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحیە، موچە وەردەگرن و جێگەیان نییە کاری تێیدا بکەن!"

بەپێی قسەی هێڤیدار ئەحمەد "لە رێگای یاسای چاکسازییەوە، نزیکەی ٤٥ ملیار دینار گەڕاوەتەوە خەزێنەی حکومەت."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×