ناسنامەی تەرمی سێ كۆچبەری كورد لە یۆنان ئاشكراكرا
  2022-06-14       909       

دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارەو پەنابەران، ئەمڕۆ(شەممە) رایگەیاند، دوای زیاتر لە پێنج مانگ بەسەر روداوی ژێرئاوكەوتنی یەختێكی كۆچبەران لە دورگەی سانتۆرینی یۆنان، ناسنامەی تەرمی سێ كۆچبەری كورد ئاشكراكرا كە هەر سێكیان خەڵكی سلێمانین و دوانیان منداڵ و یەكێكیان ژنە.

ئاوێنە: شێخ حسێن حەمەساڵح، نوێنەری دەزگاكە لە وڵاتی یونان لە راگەیەندراوێكدا وتی، دوای زیاتر لە پێنج مانگ بەسەر ڕوداوی ژێر ئاوکەوتنی یەختێکی کۆچبەران لە ٢١-١٢-٢٠٢١ لە نزیک دورگەی سانتۆرینی یۆنانی، تەرمی سێ کۆچبەری کورد بە چەند قۆناغێکی جیا جیا لەلایەن پۆلیسی کەناراوەکانی یۆنان دۆزرانەوە كە ناسنامەی ئەو كۆچبەرانە بەمشێوەیەیە:

1-ئەمیرە عوسمان خدر، لەدایكبوی 1989، سلێمانی.

2-هەناسە هەژار محەمەد، لەدایكبوی 2017، سلێمانی.

3-ڕێژوار ڕێبوار عبداللە، لەدایكبوی 2014، سلێمانی.

نوێنەری دەزگای لوتکە لە یۆنان وتیشی، تا ئێستا مەلەفی سەرجەم بێسەروشوێنبوانی ئەو ڕوداوە و سەرجەم ڕوداوەکانی ساڵانی ڕابردو بە کراوەیی ماون و بەردەوامین لە بەدواداچون بەمەبەستی هاوکاری و کارئاسانی بۆ کەسوکاریان.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×