فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان لەنزیک فڕۆکەخانەی هەولێر کەوتە خوارەوە کە فڕۆکەیەکی چاودێری سەربازییە.
ئاوێنە: فڕۆکە بێفڕۆکە خۆی بە تاوەرێکی هێڵێکی ئینتەرنێتدا داوەو کەوتووەتە خوارەوە. رووداوەکە نیوەڕۆ روویداوە لەگوندی گرجوتیاری سەر بەناحیەی عەنکاوە.
بەدوای ئەوەدا هێزەکانی ئاسایش گەیشتونەتە شوێنی رووداوەکەو داوا کراوە هەر پارچەیەکی فڕۆکەکە کەوتبێتە ماڵەکان پێویستە رادەستی هێزە ئەمنییەکان بکرێت.