ژمارەیەکی زۆر لە تووشبووانی سکچوون و ڕشانەوە لە سلێمانی ڕوویانکردووەتە نەخۆشخانەکان
  2022-06-15       278       

ڕشانەوە لە شاری سلێمانی ڕوویانکردووەتە نەخۆشخانەکان و بەشێک لە بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکان باس لە نزیکی پڕبوونی سەرجەم تەختی نەخۆشخانەکانیان دەکەن.

ئاوێنە: دکتۆر داهات حەوێزی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید هێمن کە ماوەی دوو ڕۆژە وەک نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە پەتاکە تەرخانکراوە وتی، تەنها لەمڕۆدا 80 نەخۆشی سکچوون و ڕشانەوە لە نەخۆشخانەکە داخڵکراون.

بەپێی وتەی دکتۆر داهات حەوێزی، “زۆرێک لە نەخۆشەکان بەهۆی توندی حاڵەتەکان تووشی سستبونی گورچیلە و تێکچوونی کانزاکان بوون”.

لەلایەکی دیکەوە دکتۆر چالاک قاشانی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شۆڕشی سلێمانی ڕایگەیاند: ژمارەیەکی زۆر تووشبووی سکچوون و ڕشانەوە ڕوویکردووەتە نەخۆشخانەکەیان، کە ئەوان بۆ مانەوە و چارەسەریش لە هەمان نەخۆشخانە دەیانهێڵنەوە.

باسی لەوەکرد، کە فشارێکی زۆریان لەسەرە و تەنها دوێنێ نزیکەی 150 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی شۆڕشیان کردووە.

دکتۆر داهات حەوێزی ژمارەیەک ڕێنمایی خۆپارێزیی لە پەتاکە بڵاوکردووەتەوە و داوادەکات:

-تکایە خۆتان بەدوربگرن لە خواردنی ناتەندروست

-لەکاتی سکچون و ڕشانەوە ئاو و شلەمەنی و شتی سووک زۆر بخۆن

-خۆتان بەدووربگرن لە هیلاکبوون و گەرمابوونی زۆر

-کەسانی بەتەمەن، ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە بەتایبەتی نەخۆشی گورچیلە و زەخت و شەکرە پێویسە زوو چارەسەری تایبەت وەرگرن.

-لەکاتی توندبونی حاڵەتەکان سەردانی نەخۆشخانەکان بکەن.

هەر ئەمڕۆ دکتۆر سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە دوێنێوە لە نەخۆشخانەی شار هیچ شوێنێکیان بۆ نەخۆش نەماوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، مەترسیی ئەوەیان هەیە ئەو سکچوون و ڕشانەوەیەی بڵاوبووەتەوە پەتای کۆلێرا بێت، وتیشی ژمارەی تووشبووان زۆر زۆرە و ڕێکار و ئامادەکارییەکانیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دەستپێکردووە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×