رونكردنەوەی نەوت و كانزاكانی سلێمانی لەبارەی دواكەوتنی دابەشكردنی بەنزینە 800 دینارییەكە
  2022-06-17       434       

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی دەڵێت، بەهۆی درەنگ باركردن و درەنگ گەیشتنی بە وێستگەكان دابەشكردنی بەنزینی 800 دیناری دواكەوتوە كە بڕیاربو ئەمڕۆ(هەینی) دەست بە دابەشكردنی بكرێت و دەشڵێت: ئەگەر لە شەویشدا بێت، دابەشدەکرێت.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتییەكە، لە رونكردنەوەیەكدا وتویەتی"وەك پێشتر رامانگەیاند ئەمڕۆهەینی بەنزینی نورماڵ بەنرخی ۸٠٠ دینار لەناو شاری سلێمانی و دەرەوەی شار لەو وێستگانەی کە دیاریکراوە بەردەست دەبێت و رۆژانەش بەردەوام دەبێت."

جەختیشی كردۆتەوە كە "رەنگە رۆژانە دابەشکردن دوابکەوێت، بەڵام دابەشدەکرێت ئەگەر لەشەویشدابێت."

سەبارەت بە هۆكاری دواكەوتنی دابەشكردنی بەنزینەكە، بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی وتویەتی، دواكەوتنەكە پەیوەستە بە "درەنگ بارکردن و درەنگ گەیشتنی بە ویستگەکان کە بەدەرە لەدەسەڵاتی ئێمە و ئەو کۆمپانیایەی کە بەم کارە هەڵدەسێت ئەوەش بەهۆی میکانزمی داگرتن و بارکرنەوە."

هەروەها لەكۆتاییدا وتوشیەتی"بەو هیوایەین بتوانین چارەسەرەی  ئەم گرفتەش بکەین لەزوترین کاتدا."

ئەوەش لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆش بەهۆی دابەش نەكردنی بەنزینەكەوە لە چەند ناوچەیەكی سنورەكە لەوانە كەلارو چەمچەماڵ شۆفێران دەستیان بە خۆپیشاندان كردۆتەوەو رێگەكانیان داخستن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×