مەلا بەختیار لەسەر ’’باخە ڕاقییەكەی و مەراسیمێکی خێزانی’’ هاته‌ده‌نگ
  2022-06-22       2415       

مەلا بەختیار لەسەر گرتەیەکی ڤیدیۆیی بەناوی "ڤیدیۆی باخە ڕاقییەکەی مەلا بەختیار" ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت، "باخەكە هی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە."  

ئاوێنه‌: سکرتێری ڕۆژنامەوانیی مەلا بەختیار، ئەندامى ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتی (22ی حوزەیرانی 2022) دەڵێت، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتە ڤیدیۆیەك بڵاوکراوەتەوە بەناوی (ئێستا.. ڤیدیۆی باخە راقییەكەی مەلا بەختیار بڵاوكرایەوە) و چەند ڕوونکردنەوەیەک دەدات؛  

یەکەم: بەڕێز مەلا بەختیار، هیچ باخێكی تایبەتی نییە.. ئەمەشی لە سایتی (ئێستا)دا پێرار راگەیاندووە. رێورەسمەكەش، تەنها هی كەسوكارو هاوڕێیانی بوك‌و زاوا بووە، وادیارە ئەم پەیجە نازانێ‌ رێورەسمی ئاوهای كوردەواری، لەسەر ئەركی باوكی بوك ناكرێ‌!  

دووەم:  ئەم پەیجە، بە چ مافێكی رۆژنامەگەری، رێورەسمی تایبەتی خێزان‌و میوانەكانی بڵاودەكاتەوەو چەشنی هەواڵێكی سەرسوڕهێنەریشی لێدەكات.  

سێهەم: لەناو گەندەڵستانی كوردستاندا، تەنانەت ئەوانەی لەپشتی پەیجەكەوەن، مەگەر خوا بزانێ‌ داهاتیان چەندە، ئیندپێدنت، بۆچی دزیەكانیان بڵاوناكاتەوە؟! بۆچی نوساوە بە رێورەسمی خێزانیەوە.. كە باخەكەش هی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە.  

چوارەم: بەداخەوە، بەشێكی خوێنەری پەیجەكەش، بەبێ‌ ئەوەی چاوەڕوانی رونكردنەوە بكەن، باوەڕیان بەو هەواڵە هەڵبەستراوە كردووە. بەڕاستی میدیای دیجیتاڵ.. سەیرە!  
 

بۆ بینینی ڤیدیۆی مه‌راسیمه‌كه‌ كلیك بكه‌

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×