چوارچێوەی هەماهەنگی ’’ڕێککەوتنى’’ لەسەر پێکهێنانى کابینەى نوێ راگەیاند
  2022-06-23       860       


سەرکردەیەکى "چوارچێوەی هەماهەنگی"، رێككەوتنی کوتلە سیاسییەكانی راگەیاند بۆ پێكهێنانی "حكومەتی نیشتمانی" بەپێی بنەماكانی "هاوسەنگی و تەوافوق و شەراكەت".  

ئاوێنه‌: ئەحمەد ئەسەدی لە میانی دانیشتنی نائاسایی پەرلەمانى عێراقدا وتى “کوتلە  سیاسییەکان رێککەوتن لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆدا بۆ چارەسەرکردنی ئەو کاریگەرییانەی کە قۆناغی پێشوو بەجێی هێشتووە، لەگەڵ پێویستی پەلەکردن بۆ بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری"، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوێکى فەرمانگەى راگەیاندنى پەرلەمان.

وتیشى "کوتلە  سیاسییه‌كان رێككه‌وتن له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوون له‌ پێكهێنانی حكومه‌تێكی نیشتمانی به‌پێی بنه‌مای هاوسه‌نگی و كۆده‌نگی و شه‌راكه‌ت، رێزگرتن له‌ بنه‌ما ده‌ستوورییه‌كان و كارکردن بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانی نێوان حكومه‌تی فیدراڵی و حكومه‌تی هەرێم و دەرکردنى  یاسای نەوت و گاز".  

ئەسەدى جەختیكردەوە ئەو هێزانەی بەشدارن لە پێكهێنانی حكومەت بەرپرسیارێتی رووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاڵنگارییانە لە ئەستۆ دەگرن كە پێیان سپێردراوە.  

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×