وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئیدانه‌ی‌ هێرشەکانی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکات
  2022-06-26       614       
نێد پرایس

لەراگەیه‌نراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئیدانه‌ی‌ هێرشەکانی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکات‌و جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ "مەبەست لەو هێرشانەی تێکدانی سەقامگیریی ئابورییە." 

ئاوێنه‌: نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وێڕای‌ ئیدانه‌كردنی‌ هێرشەکانی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر ڕاشیگه‌یاندووه‌، "ویلایەتە یەکگرتووەکان لەگەڵ هاوبەشەکانی دەبێت لەئیدانه‌كردنی‌ هێرشە موشەکی‌و هاوه‌نییە بەردەوامەکان کە هەرێمی کوردستانی عێراق دەکەنە ئامانج، لەوانەش ئەو سێ هێرشەی لەماوەی چوار رۆژی رابردودا کرانە سەر ژێرخانی نەوت‌و غاز لەسلێمانی." 
 
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ده‌ڵێت، "مەبەست لەم هێرشانە تێکدانی سەقامگیریی ئابورییە."  
 
نێد پرایس باسی لەوەشکردووه‌، "ئامانج لەو هێرشانە لاوازکردنی سەقامگیریی ئابورییە، هەروەک چۆن ئامانج لێیان ئەوەیە ئاستەنگ بۆ سەروەری عێراق‌و دابەشبون‌و تۆقاندن دروستبکەن." 

له‌ماوه‌ی كه‌متر له‌هه‌فته‌یه‌كه‌دا سێجار هێرشی موشەکی کرایە سەر کێڵگەی غازی‌ کۆرمۆر له‌چه‌مچه‌ماڵ، دوایین هێرش ڕۆژی‌ 2022/6/25 بو كه‌ چه‌ند موشه‌كێك ئاراسته‌ی‌ كێڵگه‌كه‌ كرا.


ده‌قی‌ به‌یاننامه‌كه‌ی‌ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا:


بەیانامەیێک لەلایەن نێد پرایسەوە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا - هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان 

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پشتگیری لە هاوبەشەکانمان دەکات لە سەرکۆنەکردنی هێرشە دووبارەبووەکانی مووشەکی و هاوەن کە ئامانجیان هەرێمی کوردستانە لەوانەش سێ هێرشەکەی چوار ڕۆژی ڕابردووی سەر ژێرخانی نەوت و گاز لە پارێزگای سلێمانی. ئەم هێرشانە بۆ تێکدانی سەقامگیری ئابووری داڕێژراون و بە هەمان ئەندازە  ئەم هێرشانە مەبەستیان تەحەدیکردنی سەروەری عێراق  و چاندنی تۆی دووبەرەکی و ترساندنە. پێویستە لێکۆڵینەوە لەم هێرشانە بکرێتن و ئەوانەی بەرپرسن لە ئەنجامدانی ئەم هێرشانە ڕووبەڕووی یاسا بکرێنەوە. بەردەوام دەبین لە پشتگیریکردنی خەڵکی #عێراق و لەوانەش هاوبەشەکانمان لە #هەرێمی_کوردستان لە دژی ئەم جۆرە توندوتیژییە قبوڵنەکراوەدا و بەردەوام دەبین بۆ دۆزینەوەی هەر دەرفەتێک بۆ پشتگیریکردنی ئاسایش و بەرەوپێشچوونی عێراق.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×