جەعفەر ئێمینكی: بایكۆتی‌ پرۆسه‌ی‌ سیاسی‌ عێراق ناكه‌ین‌و مه‌رجمان هه‌یه‌
  2022-06-26       438       

جەعفەر ئێمینكی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، بێ مەرج ناچنە نێو ھیچ پڕۆسەیەكی سیاسی و خۆشیان پەراوێزناخەن، وتیشی، لای پارتی رێزگرتن لە دەستوور و پاراستنی سازان، ھاوبەشی و ھاوسەنگی بنەمای سەرەكین بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت.

ئاوێنه‌: له‌لێدوانێكیدا بۆ میدیاكانی‌ حزبه‌كه‌ی‌، جەعفەر ئێمینكی وتی‌،  "ئێمه‌ وه‌ك پارتی كراوه‌ین له‌ پرۆسه‌ی سیاسی له‌ عێراق و له‌سه‌ر پرۆسه‌ی دیموكراسیش كراوه‌ینه‌ و بایكۆتی ناكه‌ین و خۆشمان په‌راوێز ناخه‌ین و چاره‌نووسی ئێمه‌ له‌و وڵاته‌ به‌مشێوه‌یه‌ی و ده‌بێت به‌رده‌وام بین."

وتیشی‌، "ئێمه‌ بێ مه‌رج ناچینه‌ ناو هیچ پرۆسه‌یه‌كی سیاسی، به‌لای ئێمه‌وه‌ پێویسته‌ رێز له‌ ده‌ستوور بگیرێت و ته‌وافوق، هاوبه‌شی و هاوسه‌نگی پارێزراو بن، ئه‌وكات هه‌ر لایه‌نێكی سوننی، شیعی و كوردی هاوبه‌شی ئێمه‌یه‌ له‌ پرۆسه‌ی سیاسی و دیالۆگی له‌گه‌ڵیان ده‌كه‌ین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌گه‌ڵیان بگه‌ینه‌ رێككه‌وتن."

دووپاتیشیكرده‌وه‌، ئه‌م وڵاته‌ بێ بوونی حكومه‌تێكی به‌هێز به‌ڕێوه‌ناچێت و ئه‌گه‌ر به‌م شێوازه‌ی ئێستا به‌رده‌وام بێت، زه‌ره‌مه‌ندی یه‌كه‌م هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت، "مووشه‌كمان ئاراسته‌ ده‌كرێن و درۆنمان بۆ ده‌نێرن، به‌دجه‌ی گشتی عێراق كه‌ به‌گوێره‌ی رێژه‌ی دانیشتوان دابه‌ش ده‌كرێت، به‌شی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك پێویست نییه‌، بۆیه‌ ئه‌رك و مافێكی ئێمه‌یه‌، كه‌ ئاماده‌ییمان له‌ به‌غدا به‌هێزبێت.   "

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×