خشتەی پلە بەزركردنەوەی ئەفسەران گەڕایەوە وەزارەتی پێشمەرگە
  2022-07-06       458       

وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردووەتەوە، خشتەی پلە بەزركردنەوە بۆ ساڵانی 2018 – 2019 ی ئەفسەران گەڕایەوە وەزارەتی پێشمەرگە.

ئاوێنه‌: بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ چوارشەممە دوای ڕەزامەندیی سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومەتی هەرێم خشتەی پلە بەرزكردنەوەی ساڵانی 2018- 2019ی هێزەكانی پێشمەرگە گەڕایەوە وەزارەتی پێشمەرگە.

لە ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان و خشتەی پلە بەرزكردنەوەی نەورۆز و ئەیلولی 2018-201ی ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە بەشایستەكەیەوە گەڕایەوە وەزارەتی پێشمەرگە.

هاوكات سەرۆكی ئەركانی وەزارەت ڕاشیگەیاند، كار كراوە بۆ تەواو كردنی خشتەكانی 2018-2019ی یەكەكانی 70 و 80 و لەنزیكترین كاتدا، فەرمانی پلە بەرزكردنەوەی ئەوانیش دەردەچێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×