بافڵ تاڵەبانی: ئێمە هەر لە سەرەتاوە لەگەڵ تەوافوق، سازان و هاوسەنگی بوین
  2022-07-06       460       

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی، ئەمڕۆ چوارشەممە، لەمیانی كۆبونەوەی لەگەڵ قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی هەق لە بەغدا، رایگەیاند، ئێمە لەسەرەتاوە لەگەڵ تەوافوق، سازان و هاوسەنگی بوین، چونکە پێمانوایە ئەوە کلیلی چارەسەری کێشەکانە.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەكەی، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەمڕۆ لە بەغدا چاویکەوت بە قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە، "لە دیدارێکدا دوایین هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق و چارەسەرکردنی کێشەکان تاوتوێکران و جەخت لە تەواوکردنی رێکارە یاسایی و دەستورییەکان کرایەوە لەپێناو دروستکردنی حکومەتێکی بەهێز کە توانای خزمەتکردنی خەڵک، وڵات و بەدیھێنانی ئامانجە باڵاکانی ھەبێت."

بەپێی راگەیەندراوەكە، لە كۆبونەوەكەدا بافڵ تاڵەبانی جەختی لە هەوڵەکانی یەکێتی بۆ پێکهێنانی حکومەت کردەوە و رایگەیاند، "ئێمە لەسەرەتاوە لەگەڵ تەوافوق، سازان و هاوسەنگی بوین، چونکە پێمانوایە ئەوە کلیلی چارەسەری کێشەکانە. ئەمڕۆش بە ھەمان دیدگا و ستراتیژەوە دەمانەوێت ئەم بنەما سەرەکییانە کە سەرۆک مام جەلال لە عێراقی نوێ بناغەکەی دانا، پەیڕەوبکرێت و پێکەوە خزمەتی ئامانجە باڵاکان بکەین."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×