بانکی ناوەندی عێراق بەرزترین ئاستی فرۆشتنی دۆلاری تۆمارکرد
  2022-07-07       341       

بانکی ناوەندی عێراق رایدەگەیەنێت، لەمساڵدا بەرزترین ئاستی فرۆشتنی دۆلاری تۆمارکردووە کە دەگاتە ٢٧٤ ملیۆن دۆلار.

ئاوێنە: لەبەیاننامەیەکدا ئەمڕۆ چوارشەممە، بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، لە زیادکردنی ئاسای رۆژانەیدا بڕی ٢٧٤ ملیۆن دۆلار و ١٦١هەزار و ٢٢٧ دۆلاری ئەمریکی فرۆشتووە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو بڕە زۆرترین بڕی فرۆشتنی دۆلارە لەمساڵدا و هەر دۆلارێک بەرامبەر یەک هەزار و ٤٦٠ دیناری عێراق فرۆشراوە.

بانکی ناوەندی روونیکردوەتەوه‌ کە برە پارەیەی لەو فرۆشتنانه‌ بەدەستهاتووە بۆ زیادکردنی باڵانسی دراوی عێراق بە ‌شێوه‌ی حه‌واڵه‌كردن و کریدت کە بڕی ٢١٨ ملیۆن و ٦٩١ هه‌زار و ٢٢٧ دۆلارە تەرخانکراوە.

هەروەها بەشێکیشی به‌شێوه‌ی فرۆشتنی نه‌ختهینەیی رۆیشتووه‌ كه‌ بڕی ٥٥ ملیۆن و ٢٠٠ هه‌زار دۆلار بووه‌ .

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×