داواكاری گشتیی هەرێم، ڕەزامەندی لەبارەی ئازادكردنی پێنج چالاكوانی بادینان دەربڕی، بەڵام بەهۆی تەواوبوونی دەوامەوە ئازادكردنیان دەكەوێتە دوای جەژن.
ئاوێنه: ڕەمەزان ئەرتیسی، پارێزەری خوبەخشی چالاکوانانی بادینان ڕاگەیاند، ئەمڕۆ فەرمانگەی داواکاری گشتیی هەرێم ڕەزامەندیی لەبارەی ئازادکردنی پێنج چالاکوانانی بادینان بەمەرج دەربڕیوە، بەڵام بەهۆی تەواونەکردنی ڕێکارە یاساییەکان و تەواوبوونی دەوام ئازادنەکران.
جەختیشی كردەوە، ئازادکردنەکەیان دەكەوێتە دوای جەژن و دەستپێکردنی دەوامی فەرمانگەكان.
لەوبارەیەوە یوسف مستەفا، باوکی چالاکوان ئەمجەد یوسف بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “ئێمە بەگومانین لە ئازادنەکردنی ڕۆڵەکانمان پێش جەژن و چاوەڕێ دەکەین کاتی ئازادکردنەکە زۆر دوانەخرێت”.