دوای بڵاوبونهوهی گرتهیهكی ڤیدیۆیی لهتۆڕهكۆمهڵایهتییهكان كه حاجیانی ههرێم لەعەرەفەو مینا ناڕهزایی دهردهبڕن لهبهرامبهر دابینهكردنی خواردن بۆیان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەجو عومرهی ههرێم ڕونكردنهوهیهك بڵاودهكاتهوه.
ئاوێنه: دهقی رونكردنهوهكه:
دوای بڵاوبوونەوەی گرتەی ڤیدیۆی حاجیان لەناوچەی مینا ئەم خاڵانە دەخەینەروو
یەکەم
بەپێی رێنمایی دەستەی حەجی عێراق ئەرکی دابینکردنی خواردن لە (عەرەفەو مینا) لەئەستۆی دەستەی حەجی عێراقە ئەویش بەپێ ی ئەو ڕێژە پارەیەی کەدەدرێتە دەستەکە بۆھەرحاجیەک بڕی ( ٣٤٠٠) دۆلارە کە دەبوایە خواردنی مینا و عەرەفە لەو بڕە پارە دابین کرابایە
دووەم
ھیچ حاجیەک چوار رۆژ لەناوچەی مینا نامێنێتەوە بەڵکو تەنیا دوورۆژحاجیان لەمینادەمێنێتەوە
سێ یەم
بەداخەوە بەکاتێکی درەنگ دەستەی حەجی عێراق پەیامیان ناردووە کە ئامادەکاریان نەکردووە خواردنیان بۆحاجیان ئامادەنەکردووە ئەمەش بۆ کەمتەرخەمی ئەوان دەگەڕێتەوە
چوارەم
لەساتی گەیشتی ئەم کەم تەرخەمیەی دەستەی حەجی عێراق بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج وعومڕە لەماوەیەک زۆر زوو چارەسەری دۆخەکەی کردو لەسەر ئەرکی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی /بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و
عومڕە خواردنی پێویستی گەیاندە ھەمووحاجیانی کوردستان لەناوچەی مینا
لێرەوەجەخت دەکەینەوەک خزمەتکردنی حاجیانی کوردستان و پاراستنی تەندروستی و سەلاماتیان بەئەکی سەرشانی خۆمان دەزانین خوای گەورە ھەموولایەک پارێزێت
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە
١٠⁄٧⁄٢٠٢٢
مەککەی پیرۆز