بەرپرسی گشتی سەرایا سەلام_ی سەر بە رەوتی سەدر رایگەیاند، هەینی یەکگرتوو بێوێنە دەبێت و دوژمنانی زۆرینەی نیشتمانی نمایشێکی پەرستش دەبینن.
ئاوێنە: مستەفا حەمیداوی، به‌رپرسی گشتی سه‌رایا سه‌لامی سه‌ر به ره‌وتی سه‌در لە په‌یامێكدا رایگه‌یاند: "دوژمنانی زۆرینەی نیشتمانی و ئەوانەی دوژمنی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارین، لە نوێژی هەینی یەکگرتوودا نمایشێکی پەرستشی ئێمە دەبینن کە لەمێژووی لە دروستبوونی نوێژی هەینی تا ئێستا بێ وێنەیە".
په‌یامه‌كه‌ی سه‌رایا سه‌لام له‌كاتێكدایه سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ره‌وتی سه‌در له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌ستیان له‌كاركێشاوه‌ته‌وه و جێگه‌كانیان له لایه‌ن په‌رله‌مانتارانی دیكه‌وه پڕ كراوه‌ته‌وه.
لەسەر داوای موقتەدا سەدر، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، بڕیارە 15ی تەمموزی 2022 نوێژی هەینی یەکگرتوو لە ناوچەی سەدری بەغدا ئەنجام بدرێت.