یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ کاروباری دارایی ڕایگەیاند، ئەم مانگە لەکاتی خۆیدا موچە دابەشدەکرێت.
ئاوێنه: ڕێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ کاروباری دارایی و ئابوری بە میدیای پارتی ڕاگەیاند، “ئەوە کاری وەزارەتی داراییە، بەڵام ئەولەویەتی حکومەت دابەشکردنی موچەیە، پشت بەخوا ئەم مانگە لەکاتی خۆیدا (25ی مانگ) موچە دابەشدەکرێت”.
وتیشی، ئەو موچەخۆرانەی مووچەی مانگی شەشیان ورنەگرتووە دوای پشووەکانی جەژن موچەکانیان وەردەگرن، ئەو کێشەیەی دروست بووە بەهۆی عارفەو جەژنەوە بووە.
ئاماژەی بەوەشدا، “لە شەش مانگی رابردوودا حکومەتی هەرێمی کوردستان پێنج ملیار و 400 ملیۆن دۆلاری داوە بە موچەی فەرمانبەران کە پێنج ملیاری هی داهاتی خۆی بووە و تەنها 400 ملیۆنی لە بەغداوە هاتووە”.