قائیمقامیەتی سلێمانی لەسەر گرانفرۆشی ژمارەیەک فرۆشگای فامیلی مۆڵ ئاگاداردەکاتەوە
  2022-07-13       369       

لە میانی بەدواداچونی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ کوالێتی و نرخی خۆراک و شمەک، سەردانی فرۆشگاکانی ناو فامیلی مۆڵ کرا و دەرکەوت بەشێک لەو فرۆشگایانە گرانفرۆشی دەکەن.

ئاوێنه‌: لەوبارەیەوە رێکان جەمال سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان رایگەیاند، لەلایەن هاوڵاتییانەوە سکاڵایەکی زۆر گەیشتووە بە لیژنەکان لەبارەی گرانفرۆشی لەناو فامیلی مۆڵ، لەمیانی سەردانی لیژنەکان و بەرێوبەرایەتی چاودێری بازرگانی دەرکەوت لەبەشێکی زۆری خواردنگەو کافێ و ساردەمەنییەکاندا گرانفرۆشی کراوە.

وتیشی، “پسوڵەمان بۆکردوون و رێکارە پێویستەکانیان لەگەڵ دەگرینەبەر و ناچاریان دەکەین نرخی خواردن و خواردنەوەکان بهێننە ئاستی دیاریکراو”.

قائیمقامیەتی سلێمانی داوا لە هاووڵاتیان دەکات لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەت و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×