به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ناحیه‌ی به‌كره‌جۆی شاری سلێمانی به‌هۆی سوتانی ماڵێكه‌وه ژن و مێردێك گیانیان له ده‌ستدا و كه‌سێكیش بریندار بو.
ئاوێنە: سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی 122، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی کاتژمێر 5:30 خولەک، لە ناحیەی بەکرەجۆی سەر بە پارێزگای سلێمانی، لەنزیک قوتابخانەی بەردەقارەمانی بنەڕەتی، ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و بەهۆیەوە ژن و مێردێک سوتان و گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بو”.
وتیشی "پیاوەکە ناوی (موحسین ئەحمەد)ە و تەمەنی 39 ساڵە و ژنەکەش ناوی (سیڤان حسێن)ەو تەمەنی 38 ساڵه".
به‌پێی زانیارییه‌كان هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه شۆرتی كاره‌با بوه و ئه‌و ژن و مێرده‌ش له دوای خۆیان دو منداڵیان جێهێشتوه.