لە 48 کاتژمێری داهاتوودا کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیران یەکلادەبێتەوە
  2022-07-17       411       

بەهاء نوری، وتەبێژی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، “لەماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیران یەکلادەبێتەوە”.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ یەکشەممە بەهاء نوری بە میدیای عێراقی ڕاگەیاند، “سەرکردەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی خۆیان پێشنیاز نەکردووە وەک کاندید بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق”.

وتیشی، “چاوەڕێی ڕێککەوتنی کوردەکان دەکەین بۆ یەکلاییکردنەوەی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بەر لە دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان”.

ئاشکراشی کرد، لە دانیشتنی پەرلەمان تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران سەرجەم لایەنە شیعەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی ئامادە دەبن و لەماوەی 48 کاتژمێری داهاتووشدا لە کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیران یەکلایی دەبێتەوە”.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×