چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ تاوتوێكردنی پرسی كاندیدی سەرۆك وەزیران لە كۆبونەوەدایە
  2022-07-19       349       

بەپێی میدیا عێراقییەكان كەمێك لەمەوبەر سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ تاوتوێكردنی پرسی كاندیدی سەرۆك وەزیرانی داهاتوی عێراق لە كۆبونەوەدان.

ئاوێنە: میدیا عێراقییەكان ئاماژە بەوەدەكەن كە كۆبونەوەكە لە ماڵی همام حەمادی، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی بەڕێوەدەچێت.

سەرچاوەكانی نزیك لە كۆبونەوەكە رایانگەیاندوە، لەكۆبونەوەكەدا تاوتوێی ناوی كاندیدەكان بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران و میكانیزمی یەكلاكردنەوەی یەك كاندید بۆ پۆستەكە دەكرێت.

بەرلەوە ئەبو ئالا ئەلوەلائی، ئەمینداری گشتی كەتیبەكانی سەیدو شوهەدا لە تویتێكدا ئاماژەی بەوەدابو كە لەگەڵ هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح و سەركردەكانی هاوپەیمانییەكە لە نوسینگەی ناوبراو كۆبونەتەوەو ئەمڕۆ چوارچێوەی هەماهەنگی بە ئامادەبونی سەرجەم ئەندامەكانی، كۆدەبێتەوە.

ئەبو ئالا ئەوەشی خستبوەڕو"لەماوەی (72) كاتژمێری داهاتودا كاندیدی سەرۆك وەزیران رادەگەیەنرێت."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×