ئەدهەم بارزانی: تۆپبارانەكەی سوپای توركیای داگیركەر لە زاخۆ رسواو شەرمەزار دەكەم
  2022-07-20       551       

ئەدهەم بارزانی رایگەیاند، تۆپبارانەكەی ئەمڕۆی سوپای داگیركەری توركیا بۆ سەر ناوچەیەكی گەشتیاری لە سنوری زاخۆ رسواو شەرمەزار دەكەم و بە سوپای داگیركەری توركیا دەڵێم لە خاكی شەهیدان بچنە دەرەوە.

ئاوێنە: ئەدهەم بارزانی، كەمێك لەمەوبەر لە پەیامێكدا رایگەیاند، تۆپبارانكردنی ناحیەی دەركار لە دەڤەری زاخۆ بە دەستی سوپای داگیركەری توركیا رسواو شەرمەزاردەكەم.

وتوشیەتی، بەو سوپایە دەڵێم لە خاكی شەهیدان بچنە دەرەوەو گوێبیستی تۆڕەیی خەڵكی باشوری كوردستان بن.

تۆپبارانەكەی سوپای توركیا بۆ سەر ناوچەیەكی گەشتیاری لە ناحیەی دەركار هەشت كوژراو و 23 برینداری لێكەوتەوە كە كە گەشتیاری ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوری عێراقن.

دەقی پەیامەكەی ئەدهەم بارزانی:

بناڤێ خودیێ مەزن

إنا  للە وإنا إلیە راجعون

تۆباران کرنا ناحیا دەرکار لە دەڤەرا زاخویا شوڕشێ و تێکوشانێ، بدەستێ ئەرتشا داگیرکەرا تورکیا ڤە، رسوا و شەرمزار دکەم، و د بێژمە وان ل خاکا شەھیدان دەرکەڤن و وە گوھ لدەنگێ تۆڕەیا خەڵکێ باشورێ کوردستانێ ببیت .

د ڤێ تۆپبارانێ دا کە چەندین شەھید و بریندار  ھەنە، سەرە خوشیێ ل ھەمی ماڵێت شەھیدان دکەم  و خۆ  ب بەھیدار و شریکێ خەمێت وان دزانم و جھێ وان بەھەشتا بەڕین بیت و خۆدێ شیفایێ بدەتە برینداران .

برایێ ھەوە

ئەدھەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی

  ٢٠-٧-٢٠٢٢

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×