عەلی حەمەساڵح: بینیتان بەناو بەرپرسێكی هەرێم داوای دەركردنی توركیا بكات
  2022-07-21       497       

عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، بەهۆی بۆردومانەكەی زاخۆوە حكومەت و هاوڵاتیانی عیراق داوای دەركردنی سوپای توركیا دەكەن، تەمەنێك ئەو وڵاتە هاوڵاتیانی هەرێم شەهید دەكات بەناو بەرپرسێكی هەرێم ئەو داوایەی نەبوو.

ئاوێنە:  حەمە ساڵح لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نوسیویەتی، حكومەت و هاوڵاتیانی عیراق داوای دەركردنی سوپای توركیا دەكەن لە خاكی هەرێم، بەڵام دوای 30 ساڵ تۆپباران و شەهیدكردن هیچ بەرپرسێكی هەرێم ئەم داوای نەبوو.

لە بەشێكی تری نوسینەكەیدا پرسیاری ئەوەی كردووە، تەمەنێكە كورد شەهید دەبێت بە تۆپبارانی سوپای تورك، بەناو بەرپرسێكی هەرێمتان بینی بڕواتە مەراسیمیان، وەك ئەوەی ئەمڕۆ كردیان بۆ گەشتیارە عەرەبەكان.
رۆژی چوارشەممە سوپای توركیا تۆپبارانی ناوچەیەكی گەشتیاری زاخۆی كرد و 9 هاوڵاتی شەهید بوون و زیاتر لە 20ی تر بریندار بوون كە سەرجەمیان گەشتیاری عەرەب بوون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×