له‌ سنه‌ دوو ئەفسەرەی پاسەوانی سنوری ئێران كوژران
  2022-07-21       435       

عارف سپێهری فەرماندەی پاسەوانی سنوری پارێزگای سنە رایگەیاند، دوو ئەفسەری هێزەكانی پاسەوانی سنوری ئێران لەلایەن گروپێكی چەكدارەوە كوژران، تاوەكو ئێستا هیچ لایەنێك بەرپرسیارێتیی كوشتنی ئەو دوو ئەفسەرەی نەگرتوەتە ئەستۆ.

ئاوێنه‌: عارف سپێهری بە میدیاكانی ئێرانی وتوە، لە سنوری بروێشكانی بانە دوو ئەفسەری هێزەكانی پاسەوانی سنوری ئێران كوژران لەلایەن گروپێكی چەكدارەوە كە هەوڵیانداوە لەو سنورەوە بچنە ناو خاكی ئێرانەوە.

وتوشیەتی، گروپە چەكدارەكە هەوڵیانداوە لە سنوری پاوەو بانە بێنە ناو خاكی ئێرانەوە، بەڵام هێزەكانی پاسەوانی سنور روبەڕویان بونەوەو شەڕو پێكادانی سەخت رویداو دو پاسەوان كوژران.

بەرپرسە سەربازیەكەی ئێران رونیشیكردۆتەوە، كوژراوەكان خەڵكی قەزوین و كرماشانن و پلەیان مولازم بوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×