بێگەرد تاڵەبانی: بۆ ساغبونەوەی بەرهەمەکانمان عێراق دەرگای بەسەر بەرهەمی هاوردەدا داخست
  2022-07-21       437       

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵی هەرێم، ئەمڕۆپێنجشەممە، ئاشكرایكرد، وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق  بڕیاریدا بە داخستنی دەروازە سنورییەکان بەڕوی بەرهەمی هاوردەی ئەو بەروبومانەی کە لە هەرێمی کوردستاندا بەڕێژەیەکی زۆر بەرهەم دەهێنرێن.

ئاوێنە: بێگەرد تاڵەبانی لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی"دوابەدوای هەوڵەکانمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ساغبونەوەی بەرهەمی جوتیارانی ناوچەی پێنجوین و شارەکانی تری هەرێمی کوردستان، بەسوپاسەوە بۆ وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق کە بڕیاریدا بە داخستنی مەرزەکانی بەڕی بەرهەمی هاوردەی ئەو بەروبومانەی کە لە هەرێمی کوردستاندا بەڕێژەیەکی زۆر بەرهەم دەهێنرێن."

بەپێی قسەی وەزیری كشتوكاڵی هەرێم، عێراق بڕیاریشیداوە بە کردنەوەی دەرگای بازاڕەکانی ناوەڕاست و خواروی عێراق بەمەبەستی ساغکردنەوەی بەرهەمی خۆماڵی جوتیارانی هەرێم.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×