"سوپای توركیا بەردەوامە لە تۆپبارانكردنی گوندی پەرخ لە زاخۆ"
  2022-07-22       543       
چوارشەممە 20/7/2022 ساتی تۆپبارانی هاوینەهەوارێكی گەشتیاری لە سنوری گوندی پەرخ لەلایەن سوپای توركیاوە كە تێیدا ژمارەیەك گەشتیار كوژران و برینداربون

ئەمڕۆ هەینی، میدیای پارتی بڵاویكردەوە، تۆپبارانی سوپای تورکیا بۆ سەر گوندی پەرەخ بەردەوامە و لە شەو و رۆژی رابردودا 21 گوللـە تۆپ لە دەوروبەری ئەو گوندەی سنوری قەزای زاخۆ کەوتونەتە خوارەوە.

ئاوێنە: كەناڵی كوردستان 24، كە لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەت خاوەندارێتی دەكرێت، ئەمڕۆ لە هەواڵێكی بەپەلەدا، بڵاویكردۆتەوە، لە 24 کاتژمێری رابردودا 21 گولە تۆپی توركیا لە دەوروبەری گوندی پەرەخ لە سنوری ناحیەی دەركاری سەربە قەزای زاخۆ کەوتونەتە خوارەوە.

تۆپبارانکردنی ئەم ناوچەیە لەلایەن سوپای توركیاوە لە رۆژی چوارشەممەوە دەستی پێکردو لە یەکەم هێرشدا 9 گەشتیار کوژران و زیاتر لە 25 کەسی دیکەش بریندار بون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×