بەهای نەوت دابەزی
  2022-07-23       537       

نرخی نەوت، ئەمڕۆ شەممە لە بازاڕەكانی جیهاندا دابەزی، ئەوەش بەهۆی نیگەرانییەكان لەبارەی دابەزینی ئاستی خواست لەسەر وزە.

ئاوێنە: ئەمڕۆ(شەممە) نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا دابەزینی بەخۆیەوە بینی بەشێوەیەك یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 103 دۆلارو 2 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

هەروەها یەك بەرمیل نەوتی تەكساس بۆ 94 دۆلار و 70 سەنت دابەزی.

 نیگەرانییەكان لەبارەی دابەزینی خواست لەسەر وزە بەهۆی ئەگەری سسستبوونەوەی ئابوریی ئەمریكا، هۆكارە بۆ دابەزینی نرخی نەوت لەجیهاندا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×