كونسوڵخانه‌كه له ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویكردووه‌ته‌وه كه "كونسوڵ محه‌مه‌د كۆجوك و كارمه‌ندانی كونسوڵخانه‌كه‌ی باش و سەلامەتن، بەهۆی هێرشەکەی شەوی ڕابردوو کە بە چوار گولـلە هاوه‌ن باڵه‌خانه‌ی كونسوڵخانه‌كه‌یان لە نزیک ناوچەی نیشتەجێبوونی ئەلحەدبا کردە ئامانج، هیچیان زیانیان پێنه‌گه‌یشتووه".
شەوی رابردوو نوێنەری تورکیا لە ئەنجومەنی ئاسایش رایگەیاند کەمێک پێش ئێستا 4 موشەک ئاڕاستەی باڵیۆزخانەکەمان کراوە لە موسڵ.
هاوکات میدیا عێراقیەکان بڵاویام کردەوە بنکەی سەربازی تورکیا لە زلێکان بە کاتیۆشا بۆردوومان کراوە.