خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی سەروەریی سوننەکان، مەرجەکانی هاوپەمانییەکەی دایە چوارچێوەی هەماهەنگی و ڕایگەیاند، تاوەکو داواکارییەکانی ئەوان و پارتی جێبەجێنەکرێن، بەشداریی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق ناکەن
ئاوێنە: بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی هاوپەیمانیی سەروەری سوننەکان خەمیس خەنخەر، سەرۆکی هاوپەیمانێتییەکە، چوارچێوەی هەماهەنگیی ئاگادار کردووەتەوە کە "هاوپەیمانیی سەروەری بەشداری دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان ناکات تاوەکو رێککەوتنێک واژۆنەکرێت و تیایدا ماف و داواکارییەکانی هاوپەیمانیی سەروەری و پارتی جێبەجێنەکرێن."
لە ڕاگەیەنراوەکەدا، جەنجەر جەختیکردووەتەوە لە پێویستی لێکتەگەیشتنێکی نیشتیمانیی گشتگیر، پێش ئەوەی بچنە نێو هەر وردەکارییەک لەبارەی پیکهێنانی حکومەت.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، خەمیس خەجەر ئاماژەی بەوەشکردووە، "پێویستە چوارچێوهی ههماههنگی ههنگاوی راستهقینه بنێت بۆ سهلماندنی نیازپاكی لهگهڵ ههموو لایهك و رێزگرتن له هەڵوێستەکانی رهوتی سهدر."