ئەندامانی لیژنەی دانوستاندكاری چێوەی هەماهەنگی ئاشكراكران
  2022-07-29       457       


ئەو لیژنەیەی چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان پێكیهێناوە پێنج كەسن و ئەمڕۆ دەست بەگفتوگۆكانیان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان دەكەن.

ئاوێنه‌: میدیاكانی عێراق ئەمڕۆ هەینی، بڵاویانكردووەتەوە، لیژنەی دانوستاندكاری چێوەی هەماهەنگی پێكهاتوون لە هەریەك لە نوری مالیكی، هادی عامری، فالح فەیاز، ئەحمەد ئەسەدی و عەبدولسادە ئەلفریجی.

ئاماژە بەوەشكراوە، لیژنەكە دانوستاندن لەگەڵ سەرجەم لایەنەكان دەستپێدەكەن بەمەبەستی پەلەكردن لە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق لەو وادە دەستوورییەی دیاریكراوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×