پێشبینیەکانی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتو رادەگەیەندرێت
  2022-07-29       369       


بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینیەکانی کەشوهەوای بۆ 48 کاتژمێری داهاتو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پلەکانی گەرما دەچنەوە ئاستی رۆژانی رابردو".

ئاوێنه‌: بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، ئەمڕۆ هەینی بڵاویکردوەتەوە،" ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور، خێراى با، لەسەرخۆ- مامناوەند دەبێت (10-20)کیلۆمەتر لەکاتژمێرێکدا، بە ئاراستەی باکور و باکوری رۆژهەڵات،  مەودای بینین (9 – 10) کیلۆمەتر  دەبێتپلەکانی گەرما نزیکدەبێتەوە لە تۆمارەکانی رۆژی پێشو".

ئاماژەی بەوەشکردوە،"سبەی شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما نزیکدەبێتەوە لە تۆمارەکانی رۆژی پێشو، خێراى با لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبێت (10- 20 )کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، بە ئاراستەی رۆژهەڵات، مەودای بینین(8 – 10) کیلۆمەتر دەبێت".

سەبارەت بە بەرزترین پلەکانی گەرما کەشناسی هەرێم رونیکردوەتەوە،"هەولێر:44، سلێمانی:42، دهۆک:42،کەرکوک:45،هەڵەبجە:43،سۆران:41، راپەرین:40، گەرمیان:45، دەبێت". 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×