حكومەتی هەرێم: لە هەفتەیەكدا زیاتر لە 2500 ئۆتۆمبێلی نوێ تۆماركراون
  2022-07-29       381       

بەپێی ئامارێكی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەماوەی هەفتەی رابردودا دو هەزارو 642 ئۆتۆمبێلی نوێ لە هەرێم تۆماركراون و زیاتر لە ٤٠ هەزار سەرپێچی هاتوچۆش تۆمار کراون.

ئاوێنە: فەرمانگەی میدیاو زانیاری، ئەمڕۆ(هەینی) لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد"بەپێی ئامارێکی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەماوەی یەک هەفتەدا واتە لە ٢٢ی تەمموزی ٢٠٢٢ تاوەکو ٢٨ تەمموزی ٢٠٢٢، لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان ٢ هەزار و ٦٤٢ ئۆتۆمبێلی نوێ کە تازە هاتونەتە هەرێمی کوردستان تۆمار کراون، کە هەزار و ٨٤٠ ئۆتۆمبێلیان لە پارێزگای هەولێر و ٥٦٥ ئۆتۆمبێلیان لە پارێزگای سلێمانی و ٢٣٧ ئۆتۆمبێلیان لە پارێزگای دهۆک بون."

ئەوەشی خستۆتەڕو"هەر بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی ناوخۆ، لە ماوەی ئەو هەفتەیەدا هەزار و ٢٩٩ ئۆتۆمبێل تابلۆکەیان گۆڕیوە بۆ تابلۆی نوێ، کە ٩١٠ ئۆتۆمبێلیان لە پارێزگای هەولێر و ١٠١ ئۆتۆمبێلیان لە پارێزگای سلێمانی و ١٤٨ ئۆتۆمبێلیان لە پارێزگای دهۆک و ١٢٤ ئۆتۆمبێلیان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ١٦ ئۆتۆمبێلیان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بون."

لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە"هەروەها هەزار و ٧٩٣ مۆڵەت بۆ یەکەمجار دراوە بە هاوڵاتییان کە ٤٧٢ مۆڵەتیان لە پارێزگای هەولێر ٣٢٦ مۆڵەتیان لە پارێزگای سلێمانی و ٣٢٧ مۆڵەتیان لە پارێزگای دهۆک و ٨٨ مۆڵەتیان لە پارێزگای هەڵەبجە و ١٠٢ مۆڵەتیان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ٢٥٠ مۆڵەتیان لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و ١٥٧ مۆڵەتیان لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین و ٧١ مۆڵەتیان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بون."

هەر بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی ناوخۆ، لە ماوەی ئەو هەفتەیەدا ٥٢ روداوی هاتوچۆ رویانداوە کە ١١یان لە پارێزگای هەولێر و ٥یان لە پارێزگای سلێمانی و ١٠یان لە پارێزگای دهۆک و ٢یان لە پارێزگای هەڵەبجە و ١١یان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ٨ ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و ١یان لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین و ٤یان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بون.

ئەوەش خراوەتەڕو"هەروەها ٤٠ هەزار و ١٨٢ سەرپێچی هاوتوچۆیی تۆمار کراوە، کە ٤ هەزار و ٣٤٩یان لە پارێزگای هەولێر و ١٢ هەزار و ٩٥٦ یان لە پارێزگای سلێمانی و ١٥ هەزار و ٢٤٨یان لە پارێزگای دهۆک و ١٦یان لە پارێزگای هەڵەبجە و ١٥٤یان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ٤٦٣یان لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و ١٤٣یان لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و ٦ هەزار و ٨٥٣ یان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بون."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×