لایەنگرانی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، "خۆپیشاندانی كراوە" لەناو هۆڵی پەرلەمانی عێراقەوە رادەگەیەنن.
ئاوێنە: ئیبراهیم جابری موسەوی، بەڕێوەبەری نوسینگەی شەهید سەدر، لە توێتێكدا لەزاری خۆپیشاندەرانەوە وتویەتی، "گەل خۆپیشاندانی كراوەی لەناو پەرلەمانی عێراق هەڵبژاردوە. خوا بتانپارێزێت."
ئەمڕۆ شەممە، خۆپیشاندانی لایەنگرانی سەدر لە بەغدا دەستی پێكردەوەو وێڕای روبەڕوبونەوەی هێزە ئەمنییەكان و برینداربونی 60 خۆپیشاندەر، توانیان بەربەستەكانی ناوچەی سەوز لە چەند دەروازەیەكەوە ببڕن و پاش ئەوەش چونە نێو بینای پەرلەمان و لە ئێستادا بەشێكیان لەوێ ماونەتەوەو بەشێكیشیان بەرەو بینای ئەنجومەنی دادوەری بەڕێكەوتون.