بارەگای بارزانی راگەیەندراوێكی لەبارەی گرژییەكانی عێراق بڵاوكردەوە
  2022-08-02       362       

بارەگای بارزانی لەبارەی گرژییەكانی ئەم دواییەی عێراق رایگەیاند، جەخت لەو وتەیەكی مەسعود بارزانی دەكەینەوە كە تەنیا رێگە بۆ چارەسەركردنی قەیرانی سیاسیی عێراق، رێگەی دیالۆگ و لەیەكتێگەیشتن و یەكترقبوڵكردنە.

ئاوێنە: بارەگای بارزانی، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا وتی: سەبارەت بە پەرەسەندن و گرژییەكانی ئەم دواییەی عێراق جەخت لەسەر وتەكەی مەسعود بارزانی لە ڕۆژی 30ی تەمموز لە مەراسیمی پێشوازی لە ڕوفاتی جینۆسایدكراوانی بارزانی دەكەینەوە كە "تەنیا ڕێگە بۆ چارەسەركردنی قەیرانی سیاسیی عێراق و نەهێشتنی كێشەو گرفتەكان، ڕێگەی دیالۆگ و لەیەكتێگەیشتن و یەكترقبوڵكردنە."

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×