باندێکی عێراقی دەستگیر کران گونی مرۆڤیان بە هەشت دەفتەر دۆلار فرۆشتووە
  2022-08-04       742       

وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستبەسەرداگرتنی بازرگانییەکی گونی لەگەڵ ئۆکرانیا راگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد کە نرخی هەر گونێک لە دەرەوەی عێراق دەگاتە هەشت دەفتەر دۆلار.

ئاوێنە: عەمید ویسام ئەلزوبەیدی بەڕێوەبەری لێكۆڵینەوەكانی دژە بازرگانیكردن لە كەرخ بە میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاندووە، "نرخی هەر گونێک لە دەرەوەی عێراق دەگاتە ٨٠ هەزار دۆلار و نرخی هەر گورچیلەیەکیش دەگاتە ٣٣ هەزار دۆلار.

ڕاشیگەیاند، زۆرینەی بازرگانییەکان بە مرۆڤەوە سەرنجیان لەسەر فرۆشتنی گورچیلەیە، وتیشی، "دەستمان گرتووە بەسەر فرۆشتنی گوندا لەنێوان عێراق و ئۆکرانیادا."

ئاماژەی بەوەشدا،  "هەموو ئەو لاپەڕە ئۆنڵاینانەی پەیوەستن بە بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە راگیراون و ئۆپەراسیۆنەکانی لەناوبردنی باندەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە لەم دواییانەدا زیادی کردووە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×