فازڵ میرانی: هەموو لایەنە عێراقییەکان چاویان لە دەستپێشخەرییەکەی بارزانییە بۆ هێورکردنەوەی دۆخه‌كه‌
  2022-08-04       424       

فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمان بە کارێکى ئاسان دانانێت کە سەدر داوایدەکات، لەکاتێکدا پێشتر هۆشیار زێبارى پشتیوانى بۆ داواکەى سەدر دەربڕى بوو.  

ئاوێنه‌: میرانى  لە وتارێکدا وتى "هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان ئاسان نییە، وتیشى "هەموو لایەنە عێراقییەکان چاویان لە دەستپێشخەرییەکەی بارزانییە بۆ هێورکردنەوەی ئەو دۆخەی عێراقی تێکەوتووە".  

لاى خۆیەوە، جەعفەر ئیمینکی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی بە میدیاى حزبەکەى وت "وێنەی روونی عێراقمان لێ دیار نییە. ئێمە پێمان باش بوو حکومەت پێکبێت، بەڵام ئێستا دۆخەکە گۆڕاوە و هەڵسەنگاندان بۆ هەڵوێستمان دەکەین".  

موقتەدا سەدر رابەرى رەوتى سەدر (8-3-2022) لە وتارێکدا جەختیکردەوە لەسەر هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمان و ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختە، سوربوونى رەوتەکەشى دوپاتکردەوە لەسەر بەردەوامى مانگرتنى لایەنگرانى تا داواکانیان جێبەجێدەکرێت.    

دواى وتارەکەى سەدر، ئەندامێکى مەکتەبی سیاسی پارتى رایگەیاند، موقته‌دا سه‌در راست ده‌كات، چاره‌سه‌ری ئه‌م دۆخه‌ گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ بۆ دادپه‌روه‌ری و یاسا و بۆچوونی خەڵک.      

هۆشیار زیبارى لە تویتێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، سكاڵا بێ بنه‌ماكان، كه‌ بۆ وەستاندنى حكومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتمانی له‌ 2021 له‌ دادگا تۆماركرا، هۆكاری دروستبوونی قه‌یرانی سیاسی، ئه‌منی و كۆمه‌ڵایه‌تین له‌ عێراق.    

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×