سەعدی پیرە: نابێت لاسایی خۆپیشاندانەكانی بەغدا بكەینەوە
  2022-08-07       386       

سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەڵێت، ئەو بابەتانەی ئێستا لە كۆبونەوەكانی نێوان پارتی و یەكێتی گفتوگۆیان لەسەر دەكرێت گۆڕاون، پێشتر بابەتی سەرۆك كۆمار بابەتێكی سەرەكی بوو، بەڵام ئێستا وانییە. 

ئاوێنە: سەعدی ئەحمەد پیرە لە لێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا وتی، ساردی لە پەیوەندییەكانی نێوان پارتی و یەكێتی ماوەیەكە هەیە، بەڵام پێكەوە كار دەكەن لە پەرلەمان و حكومەتی هەرێم، هەروەها بابەتەكانی پەیوەندیدار بە ئەمنیەت و سەقامگیری.

رونیشیكردووەتەوە، لە ماوەی رابردودا كێشەكان پەیوەندی بە پۆستی سەرۆك كۆمارەوە بوو، یەكێتی ناڕازی بوو لە هەڵوێستی پارتی بەڵام ئێستا بابەتەكە گۆڕاوە، بەهۆی دۆخی عیراق ئەو زاراوانەی بەكاردەهێنرێن وەك هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان، دەستور و حزبەكان، كە ئەمە زیاتر لە كودەتا دەچێت، بێگومان هەرێمی كوردستان لەم جۆرە كودەتایانە سەلامەت نابێت، بۆیە دەبێ هەموو ناكۆكییەكانی دیكە وەلابنرێن.

ئەو بەرپرسەی یەكێتی پێشی وایە، نابێت لاسایی خۆپیشاندانەكانی بەغدا بكەینەوە، بەڵكو دەبێت هەوڵەكان رێكخەین و پارێزگاری لە دەستكەوت و قەوارەكەمان بكەین، چونكە زۆرجار لەو ناكۆكییانە بووینەتە قوربانی بۆیە دەبێت ئەمجارە وریاتربین.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×