گواستنەوەی عێراق پێداچوونەوە بۆ بلیتی فڕۆکە لەنێوان بەغداد و هەولێر دەکات
  2022-08-08       823       

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند، پێداچوونەوە بۆ نرخی بلیتی فڕۆکە لەنێوان هەولێر و بەغداد دەکەن.

ئاوێنە:  لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراق ناسڕ شبلی وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی عێراق ڕایگەیاندووە، “وەزارەت هێڵە ئاسمانییەکانی عێراقی ئاگادارکردووەتەوە بۆ پێداچوونەوە بە نرخی بلیتی فڕۆکە لەنێوان بەغداد و هەولێر”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێستا هێڵە ئاسمانییەکان لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌و بابه‌تهی پێکهێناوە و ‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌كات، دواتریش ئه‌نجامه‌كان ده‌خرێنه‌ڕوو”.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×