هاوسەرۆكی پارتی یەكێتی دیموكرات -پەیەدە- ئاشكرای ده‌كات كه تورکیا لەهێرشەکەی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان پاشگەزبووەتەوە. ناوبراو هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆئه‌وه‌ی كه "ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی ڕەوسیا به‌هیچ داواكارییه‌كی ئه‌نكه‌ره ڕازیی نه‌بووه".
ئاوێنه: له‌لێدوانێكیدا بۆ ماڵپه‌ڕی مۆنیتەری ئه‌مریكی، ساڵح موسلیم هاوسەرۆكی پەیەدە ڕایگه‌یاندووه، ئۆپەراسیۆنە سەربازییە گریمانکراوەکەی تورکیا سەر ڕۆژئاوای کودستان هەڵوەشێندراوەتەوە، لەبەر ئەوەی ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی ڕوسیا نە لەلوتکەی تاران‌و نە لەدیدارەکەی سوچیش، ڕەزامەندیی بۆ ئۆپەراسیۆنی زەمینیی تورکیا بۆ سەر کوردانی سووریا دەرنەبڕیوە.
ئه‌وه‌شی وتووه، بوونی چەندین هێز لەناوچەکەدا لەوانە هێزی ڕوسیا‌و سوریا‌و چەند هێزی دیكه له باكورو باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا، ڕێگریی بۆ تورکیا دروستکردووە بۆ ئەوەی هێرشبکاتە سەر ناوچەکە.
ساڵح موسلیم ده‌ڵێت، هەرچەندە ئاماژەکان ئەوەیان لێ دەخوێنرێتەوە تورکیا لەئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکەی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان پاشگەزبوبێتەوە، بەڵام بەوپێیەی ئەردۆغان کەسایەتییەکی ناجێگیریی هەیە، بۆیە هەموو کات مەترسیی هەیە فەرمانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی زەمینی لەدژی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا دەربکات.
زیاد له‌جارێك ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان كردووه، ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ی ئه‌مریكاو ڕوسیا‌و وڵاتانی ناوچه‌كه‌ی لێكه‌وتۆته‌وه‌و دژایه‌تی خۆیان بۆ ئه‌و هێرشانه ده‌ربڕیوه.