پەیامێک لە ئێرانەوە بۆ هێزە سیاسییەکانی عێراق
  2022-08-15       502       

وەزارەتی دەرەوەی ئێران داوای لە عێراقییەکان کرد دەست بە دیالۆگ بکەن و جەختی لەوەش کردەوە سەقامگیری عێراق بۆ ئێران زۆر گرنگە.

ئاوێنه‌: لەوبارەیەوە ناسڕ کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ئێران خۆی بەدوورگرتووە لەوەی دەست وەربداتە کاروباری عێراق، بەڵام داوا لە هەموو پێکهاتەکانی دەکات دیالۆگ بکەن بۆ دەرچوون لەو قەیرانە سیاسییەی ئێستا بەرۆکی عێراقی گرتووە.

وتیشی، پەیوەندی ئەرێنیمان لەگەڵ تەواوی هێزە سیاسییەکانی عێراقدا هەیە و لەسەر ئەم ئاراستەیەش بەردەوام دەبین، بەدەر لەوەش خۆسەپاندن و سەقامگیری عێراق بۆ ئێمە زۆر گرنگە و جەخت لە گرنگی ڕەچاوکردنی دەستووری عێراق دەکەینەوە.

لە ئێستادا عێراق بە قەیرانێکی سیاسی قوڵدا تێدەپەڕێت کە لە مێژووی خۆیدا کەموێنەیە، بەجۆرێک زیاتر لە 300 ڕۆژ بەسەر هەڵبژاردنی پێشوەختەدا تێپەڕیوە و هێشتا نەتوانراوە حکومەتی نوێ پێکبهێنرێت.
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×