دادگای فیدراڵی پرسی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراقی دواخست
  2022-08-17       480       

دادگای فیدراڵی وادەی بڕیاردانی لەسەر دۆسیەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان بۆ رێکەوتی 30ـی ئابی 2022 دوادەخات.

ئاوێنه‌: دوای ئەوەی بڕیاربوو ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی ئابی 2022 دادگای فیدراڵی عێراق، پرسی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران تاووتوێ بکات، بەڵام دواتر رایگەیاند، "30ـی ئەم مانگە بڕیار لەسەر هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دەدەین."

ئەمەش لە کاتێکدایە، چەند ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دووپاتیان کردووەتەوە کە ئەنجوومەنی نوێنەران لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و کاندیدی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتدا سەرکەوتوو نەبووە، هەر بۆیە ئەو ئەنجومەنە دەبێ "هەڵبوەشێتەوە".

پێشتریش موقتەدا سەدر داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی لە ئەنجومەنی دادوەری کردبوو، بەڵام ئەو داوایەی سەدر لەلایەن رەتکرایەوە. ئەنجومەنەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندبوو، "دەستەڵاتی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانمان نییە".
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×