سێ هۆكار بۆ دواخستنى خۆپیشاندانى ملیۆنى له‌لایه‌ن موقته‌دا سه‌درو ڕه‌وته‌كه‌ى ئاشكرا ده‌كرێن كه بڕیاربوو سبه‌ینێ شه‌ممه 20 ئاب له به‌غدا ئه‌نجامى بده‌ن.
ئاوێنه: میدیا عێراقیه‌كان سێ هۆكار بۆ دواخستنى خۆپیشاندانه‌كان له‌لایه‌ن سه‌دره‌وه ئاشكرا ده‌كه‌ن ئه‌وانیش، ناڕه‌زاییه به‌رده‌وامه‌كانى ئێران له هه‌نگاوه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى موقته‌داسه‌درو هه‌وڵه‌كانى عامرى بۆ ئاسایكردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه‌و پێشكه‌شكردنى ده‌ستپێشخه‌ریه‌ك بۆچاره‌سه‌رى كێشه‌كان و ترسى خودى موقته‌دا سه‌در له دروستبونى شه‌ڕى ناوخۆ‌و ده‌ستێوه‌ردانى گروپه چه‌كداره‌كان.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، سه‌در له‌ڕابردوو قه‌باره‌ى جه‌ماوه‌رى خۆى نیشانداوه‌و داخوازى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت ده‌كات وهیچ لایه‌نێكى ڕكابه‌رى به‌ته‌واوى ڕه‌تیان نه‌كردۆته‌وه.
دواى كاندیدكردنى محمد شیاع سودانى له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى بۆ سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق ڕه‌وتى سه‌در ده‌ستیان به‌خۆپیشاندان كرد‌و دواین داواكاریان ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته له‌ساڵى داهاتودا.