وتارخوێنی نوێژی هەینی سەدرییەكان: دانوستان لەگەڵ حزبە گەندەڵەكان ناكەین
  2022-08-26       374       

موهەنەد موسەوی، وتارخوێنی نوێژی هەینی سەدرییەكان، ئەمڕۆ هەینی لە نوێژی بەكۆمەڵی لایەنگرانی سەدردا لە ناوچەی سەوزی بەغدا رایگەیاند، گەندەڵیی گەیشتۆتە ئاستێكی تاقەتپڕوكێن و دەشڵێت، دانوستان لەگەڵ "گەندەڵكاران و حیزبە گەندەڵەكان ناكەین."

ئاوێنە: موهەنەد موسەوی، لە وتارەكەیدا، ئاماژەی وتیشی"داواكاریی شۆڕشی عاشورا لەناوبردنی گەندەڵییە كە گەیشتۆتە ئاستێكی تاقەتپڕوكێن، دەبێت لێپرسینەوە لەگەڵ گەندەڵكاران بكرێت."

جەختیشی كردەوە "شۆڕشی عاشورا توانای خەڵكی بۆ وەستانەوە دژ بە گەندەڵی بوژاندۆتەوەو سەركەوتنی بۆ دەنوسرێت و هەر شۆڕشی عاشوراش نەخشەڕێی عێراقێكی نوێی خاڵی لە حیزبە گەندەڵەكان دادەڕێژێت."

وتاربێژی نوێژی هەینی سەدرییەكان جەختیشی كردەوە كە بەهیچ شێوەیەك دەستبەرداری مافەكانیان نابن و داواشی لە دەسەڵاتی دادوەری كرد "ئومێد بۆ خەڵك بگێڕێتەوە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×