وەزارەتی تەندروستیی عێراق هۆشداری لەبارەی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون دەدات و جەختیشدەكاتەوە لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا ژمارەی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون زیادیكردووە.
ئاوێنه: ڕیاز عەبدولئەمیر بەڕێوەبەری گشتیی لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاندووە، لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا تووشبوون بە تای خوێنبەربوون زیادیكردووە و هەڵمەتی ڕشاندنیش لەلایەن وەزارەتی كشتوكاڵ و بەشی ڤێتێرنەری دەستپێكراوە بەڵام لەمساڵدا بەهۆی كەمبوونەوەی هەڵمەتی ڕشاندن نەخۆشییەكە بە شێوەیەكی بەرفراوان زیادیكردووە
بەرپرسەكەی وەزارەتی تەندروستی ڕاشیگەیاند، پێشبینیدەكرێت لە دوو مانگی داهاتوودا ژمارەی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون زیاد بكات.