وەزارەتی ناوخۆی ئێران داوا لە هاوڵاتیانی وڵاتەكەی دەكات سەردانی عێراق نەكەن
  2022-08-29       386       

وەزارەتی ناوخۆی ئێران رایگەیاند، بەهۆی ئەو پشێوییانەی عێراقیان گرتۆتەوە داوا لە هاوڵاتیان و زیارەتكارانی ئێرانی دەكەین سەردانی عێراق نەكەن.

ئاوێنە: سەید مەجید میرئەحمەدی، یاریدەدەری وەزیری ناوخۆی ئێران بۆ كاروباری ئاسایش، ئەمڕۆ دوشەممە، بە میدیای رەسمی وڵاتەكەی راگەیاند، بەهۆی ئەو نائارامی و پشێویانەی عێراقیان گرتۆتەوە، باڵیۆزخانەكەمان لە عێراق راگەیەندراوێكی بۆ لەبارەی هاتوچۆی زیارەتكارانی ئێرانی لەناو شارەكانی عێراق بڵاوكردۆتەوەو باڵیۆزخانەكەمان لە ئێستادا سەرقاڵی رێكارەكانە بۆ ئەوەی زیارەتكارانی ئێرانی لە عێراق بە سەلامەتی بگەڕێنەوە بۆ وڵات.

ئەوەشی خستەڕو، لەپێناو پاراستنی ئاسایشی زیارەتكارانی عێراقدا بۆ ئێران، پێویستە هاوڵاتیانمان تا كاتێكی نادیار، سەردانی عێراق نەكەن.

پێشتریش باڵیۆزخانەی ئێران لە عێراق لە ئاگادارییەكدا داوای لە هاوڵاتیانی وڵاتەكەی لە عێراق كردبو تا كاتێكی نادیار سەردان و هاتوچۆی شارەكانی بەغدا، كازمیەو سامەڕا نەكەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×